پێشبینی روودانی كاره‌ساتێكی سروشتی زۆر گه‌وره و مه‌ترسیدار له توركیا ده‌كرێت
زانایه‌كی تورك: پێشبینی ده‌كه‌ین له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوودا كاره‌ساتێكی له‌وجۆره رووینه‌دابێت

K24- هه‌ولێر:
ته‌لحه ساریجی، سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاریی شارستانی له زانكۆی ئینۆنۆ له مهڵاتیای توركیا پێشبینی روودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و مه‌ترسیداری له وڵاته‌كه‌ی كرد.
ئه‌و زانا توركه گوتی: "درزی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ توانای روودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی هه‌یه، كه گوڕه‌كه‌ی له‌نێوان 6.5 بۆ 8 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بێت، به‌مه‌ش پێشبینی روودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ده‌كه‌یه‌ن، كه له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوودا كاره‌ساتێكی له‌و شێوه‌یه رووینه‌دابێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ناوچكه ده‌كه‌وێته سه‌ر چالاكترین درزی پلێتی زه‌وی، هۆكاری روودانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه، كه له ئه‌نجامی ئه‌و جووڵه‌یه هێزێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له نێوان درزهكاندا هه‌یه و مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه، ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و هێز و جووڵه‌یه بومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره و مه‌ترسیداری به‌دواوه بێت، له‌كاتێكیشدا كه ئێستا ئێمه به قۆناغه‌كانی لێكههڵزڕانی پلێتهكاندا تێده‌په‌ڕین، بومه‌له‌رزه له ناوچه‌كه‌مان چالاكانه رووده‌ده‌ن".
به‌م دواییانه زنجیره‌یه‌ك بومه‌له‌رزه توركیایان هه‌ژاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوڕهكانیان سنووری 5 پله‌ی رێخته‌ر تێپه‌ڕێنێت، به‌ڵام له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ بومه‌له‌رزیه‌ك به گوڕی 6.8 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر له‌و وڵاته‌یدا و زیانی زۆری به‌دواوه بوو، به هه‌زاران كه‌سیش بێ په‌ناگه مانه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.5 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر ویلایه‌تی مهڵاتیای له‌و وڵاته هه‌ژاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا "ئافاد" رایگه‌یاند، "بومه‌له‌رزه‌كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روویدا و چهقهكهی له سنووری قه‌زای حه‌كیم خان بوو، به قووڵایی 7.21 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه گیانی و ماددییه‌كانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه بكات.
H.B