له‌ ساڵێكدا 412 پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجامدراون

له‌40%ی پڕۆژه‌ جێبه‌جێكراوه‌كان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی بوون

K24- ھەولێر:

كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ماوەی یەك ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی 412 پرۆژەی ستراتیژی لە ھەر چوار پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ئەنجامبدات. پشكی شێر لە جێبەجێكردنی پرۆژەكان بەر پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكان كەوتووە، بەجۆرێك به‌ رێژه‌ی له‌ 40%ی  پرۆژەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراون.

زاگرۆس فەتاح، بریكاری وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە ئاماری یەك ساڵی تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كودستان كرد لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان، داتاكان تایبەتن بەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی حكومەت لە ماوەی یەك ساڵدا بە پارەی خۆی لەسەرجەم بوارە جیاوازەكاندا جێبەجێیكردوون.

بەپێی ئامارەكانی بەردەستی بریكاری وەزیری پلاندانان، لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمەوە تا ئێستا 412 پرۆژە لە ھەر چوار پارێزگاكەی ھەرێمی كوردستان ئەنجامدراون. بڕی تێچووی سەرجەم پرۆژەكان 207 ملیار دینارە.

دابەشكردنی پرۆژەكان بەمجۆرن:

هەولێر:-

119 پرۆژە ئەنجامدراوە

64 ملیار دینارییان تێچووە

سلێمانی:-

223 پرۆژە ئەنجامدراون

تێچووی پرۆژەكان

82 ملیار دینارە

دهۆك:-

35 پرۆژەی لێ ئەنجامدراوە

52 ملیار دینارییان تێچووە

 

هەڵەبجە:-

35 پرۆژە ئەنجامدراون:

بڕی تێچووی پرۆژەكان 8 ملیار دینارە بەم شێوەیە:

زۆترین پرۆژەکان لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراون بە40%

هەولێر %31

دهۆك %25

هەڵەبجە %4

شوان كەریم، ئەندامی لێژنەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی كوردستان گوتی: ئەو پڕۆژانەی جێبەجێكراون راستەوخۆ پەیوەندییان بە ھاووڵاتییانەوە ھەیە.

پرۆژەكان جیاوازن، چەندین بوار لە خۆدەگرن، وەك دروستكردن و نوژەنكردنەوەی رێگاوبانەكان و دروستكردنی ژمارەیەك بەنداو، نەخۆشخانە و وێستگەكانی كارەبا بەبێ جیاوازی لە ھەر چوار پارێزگاكەی ھەرێمی كوردستان.