لە ھەفتەیەكدا 164 كەس لە ھەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

چوارھەزار و 537 كەس وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون

K24 – ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری ھەفتەیەكی كۆرۆنای ئاشكرا كرد.

بەگوێرەی ئامارەكە، لە 11/9/2020 تا 17/9/2020 39 ھەزار و 316 پشكنین ئەنجامدراوە و 4 ھەزار و 537 كەس وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كراون.

لە ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان روونكراوەتەوە، لە ھەفتەیەكدا 164 كەس بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەی ژمارەی ئەو تووشبووانەی چاكبوونەتەوە ئاشكرا كراوە، لە ماوەی ھەفتەیەكدا 2 ھەزار و 937 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.