لەبارەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا وەڵامی یانەی دهۆك درایەوە

زاخۆ بلیتی بەشداریكردنی لە جامی كەنداو مسۆگەر كرد

فیدراسییۆنی تۆپی پێی ئاسیا داواكاری یانەی دهۆكی بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتییەكانی ئاسیا رەتكردەوە و بە "نەخێر" وەڵامی مەلەفی هەڵۆیەكانی بادینانی دایەوە.
یانەی دهۆك سەرەڕای ئەوەی بووە پاڵەوانی جامی عێراق، مافی ئەوەی هەبوو بەشداریی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیای ئاستی دووەم بكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی دهۆك كێشە لە مەلەفی پێشكەشكردنەكەی هەبوو، مافی بەشداریكردنی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا لێ وەرگیرایەوە و لە جیاتیان درایە یانەی زەورا كە پلەی دووەمی خولی ئەستێرەكانی عێراقی بەدەستهێنابوو.
یانەی دهۆك ئەگەرچی لە دوای ئەوەی بووە پاڵەوانی جامی عێراق، جارێكی دیكە مەلەفی بەشداریكردنی لە پاڵەوانێتییەكانی ئاسیا پێشكەشی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا كرد بەڵام ئەمڕۆ فیدراسیۆنی ئاسیا بە ئیمەیل فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاگادار كرایەوە كە دهۆك رێگەپێدرانی لە پاڵەوانێـییەكانی ئاسیا پێنادرێت و مەلەفەكەی شكستی هێناوە.
لە لایەكی دیكەیشەوە یانەی زاخۆ كە پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراقی بەدەستهێنا بلیتی بەشداریكردنی لە جامی كەنداوی یانەكانی عەرەبی مسۆگەر كرد.