ئەمنستی: ئێران لە کاتی جەنگ لەگەڵ ئیسرائیلدا یاسای مرۆیی پێشێل کردووە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی 'ئەمنستی' ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی لە کاتی شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان دوو وڵات لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، مووشەکەکانی ئاراستەی ناوچە مەدەنییەکانی ئیسرائیل کردووە.

 ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "هێزەکانی ئێران لە مانگی ڕابردوودا مووشەکی بالیستییان کە سەری چەکی مووشەکی تێدابووە بۆ ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئیسرائیل هەڵداوە، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دروستکردووە".

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سێ هێرشی مووشەکی لەو جۆرەی لە 19، 20 و 22ـی حوزەیران بەڵگەدار کردووە، کە گوش دان (ناوەندی ئیسرائیل)، بئر سەبع (باشووری ئیسرائیل) و ڕیشۆن لێزیۆن لە باشووری تەلئەڤیڤ کردۆتە ئامانج. 

ئیریکا گیڤارا ڕۆزاس، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە، داکۆکیکردن، سیاسەت و کەمپەینەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، گوتی: "ئەو جۆرە چەکانە بە هەڕەمەکی هەرگیز نابێت بەکاربهێنرێت، لە ناوچەی نیشتەجێبووەکان یان لە نزیکەوە، هێزەکانی ئێران ژیانی خەڵکی مەدەنییان خستۆتە مەترسییەوە و بە ئاشکرا یاسا مرۆییەکانی پێشێل کردووە".