کرێملین کۆبوونەوەی نێوان پوتن و زێلنسکی لە ماوەی 30 ڕۆژدا ڕەتکردەوە

ئەمڕۆ هەینی، 25ـی تەممووزی 2025، کرێملین ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان پوتن و زێلنسکی لە ماوەی 30 ڕۆژدا ڕەتکردەوە.

لە میانی خولی سێیەمی دانوستانەکانی ئیستانبوڵ ڕۆژی چوارشەممە، ڕۆستەم عومەرۆڤ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، پێشنیازیان بۆ ڕووسیا کرد کە لە کۆتایی مانگی ئاب کۆبوونەوەیەک لە نێوان ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیا و ڤۆلۆدیمێر زێلنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا بەڕێوە بچێت، چونکە کاری لە پێشینەی ئێمە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی و دیداری پوتن و زێلنسكییە. ئەمەش هاوتەریب لەگەڵ وادەی 50 ڕۆژەی ترەمپ بۆ ئەوەی پوتن کێشەکان چارەسەر بکات یان ڕووبەڕووی سزای توند ببنەوە.

ئاژانسی 'تاس'ـی ڕووسی لە زاری سەرۆکی شاندی ڕووسیا، ڤلادیمێر مەدینسکی، ڕایگەیاندووە، "دەبێت کۆبوونەوەکە بە وردی ئامادە بکرێت، تەنیا ئەو کاتە مانادار دەبێت".

 
 
 
Fly Erbil Advertisment