ژنێك بە تۆمەتی ھەوڵی ژەھراویكردنی ترەمپ دەستگیر كرا

بەر لەوەی زەرفەكە بگاتە دەست ترەمپ پشكنینی بۆ كراوە

K24 – ھەولێر

ئەمەریكا ژنێكی دەستگیر كرد، كە ویستویەتی لە رێگەی زەرفێكەوە ترەمپ ژەھراوی بكات.

دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا بڵاویان كردووەتەوە، گومانلێكراوێك پەیوەست بە پرسی ھەوڵی ژەھراویكردنی ترەمپ دەست بەسەر كراوە، كە ژنەكە دەمانچەیەكی پێ بووە، لە ویلایەتی نیویۆرك دەستگیركراوە و چەند رۆژێك لەمەوبەر زەرفێكی ناردبووە كۆشكی سپی، گوایە نامەیەكە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و زەرفەكە ھەڵگری ماددەی ریسین-ی ژەھراوی بووە، بەڵام بەر لەوەی زەرفەكە بگاتە دەست ترەمپ، پشكنینی بۆ كراوە و ھەوڵەكە شكستی پێھێندرا.

بەگوێرەی تۆڕی میدیایی سی ئێن ئێن، ئه‌و ھەوڵە له‌م هه‌فته‌یه‌ روویداوه‌ و ئاشكرایانكردووه‌، ئه‌و پۆسته‌ی بۆ تره‌مپ نێردراوه‌، مادده‌ی "ریسین"ـی تێدا بووه‌، كه‌ ژه‌هره‌كه‌ی زۆر كوشنده‌یه‌ و له‌ رێگه‌ی دوو پشكنینی تاقیكارییه‌وه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.