نێچیرڤان بارزانی: زانایانی ئایینی ڕۆڵێكی دياریان لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی هه‌بووه
"داكۆكى له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى ڕەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەکترقبووڵکردنى نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، زانایانی ئایینی هه‌ميشه ڕۆڵێكی دياریان لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
"پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له يادى دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستاندا
له يادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستاندا، پيرۆزبايى له به‌ڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان و زانایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکەين.
زانایانی ئایینی هه‌ميشه ڕۆڵێكی دياریان لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ڕێگری‌کردن لە گەشەکردنی بیری توندڕەوی لە کوردستان گێڕاوه، ئێمه به ڕێز و پێزانینەوە له ڕۆڵ و ئەرکيان ده‌ڕوانين و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازين.
هەر لەم بۆنەیه‌دا داكۆكى له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى ڕەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەکترقبووڵکردنى نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه و له‌م پێناوه‌دا هه‌موو پشتگيرييه‌ك له هه‌وڵه‌كانى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکه‌ين.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
21/9/2020"