سەرۆکی هەواڵگری سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئەورووپا دەکات

مەجید خادمی، سەرۆکی هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێران، هۆشداری دا بە ئەورووپا لە چالاک کردنی میکانیزمی دەستپێکردنەوەی سزاکان کە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015دا هاتووە، ڕێگە بە سەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەکان دەدات بەسەر تاران.

خادمی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "ئەگەر ئەورووپا بیانەوێت هەر هەنگاوێک بنێن، ئێمە بژاردەمان هەیە کە دەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاریان بهێنین".

مەجید خادمی ڕاشیگەیاند "ئەورووپا خۆیان لەم حاڵەتەدا گەورەترین زەرەرمەند دەبن".

ڕۆژی هەینی، 25ـی تەممووزی 2025، لە ئیستانبوڵ لەگەڵ نێردراوانی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا کۆبوونەوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، لە کاتێکدا هەرسێ وڵاتی ئەورووپا هەڕەشەی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن بەسەر کۆماری ئیسلامیدا.

ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا بوو لەدوای هێرشی 12ڕۆژە بۆ سەر ئێران لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران.

لای خۆیەوە سەرچاوەیەک ئەورووپا پشتڕاستی کردەوە، یەکێتیی ئەورووپا ئەڵمانیا، فەرەنسا، شانشینی یەکگرتوو، لەبارەی ئێران بژاردەیەکیان نییە، گوتیشی: لە کۆبوونەوەکەی ئیستانبوڵ ئێرانییەکان ئاگادار دەکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەورووپا ئامادەکاری دەکات بۆ چالاککردنی میکانیزمی سناپباک "ئەگەر نەگەیشتنە چارەسەری دانوستان"، داوای لە ئێرانییەکان کرد دەست بە هاریکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکەنەوە.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment