بەرپرسێکی ئەمەریکا: ترەمپ هەوڵی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور دەدات

کاربەدەستێکی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە هەوڵدایە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی پیۆنگ یانگ بە تەواوی.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریا، کۆریای باکوور پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەمەریکا دەبێت ئەو ڕاستییە قبوڵ بکات کە ئەوە واقیعەکە لەدوای کۆبوونەوەکانی پێشووی لووتکەی نێوان هەردوو وڵات گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، هەروەها هەر گفتوگۆیەکی داهاتووی نێوانیان بەرنامە ئەتۆمیەکەی ڕاناگرێت. 

کیم یۆ جۆنگ، خوشکی سەرۆکی کۆریای باکوور و گوتەبێژی کۆریای باکوور، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پەیوەندیی کەسیی کیم و ترەمپ "خراپ نییە".

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر واشنتن بەنیازی ئەوە بێت پەیوەندییەکی کەسی وەک ئامرازێک بۆ کۆتاییهێنان بە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور بەکاربهێنێت، ئەوا هەوڵێکی لەو شێوەیە جگە لە "گاڵتەجاڕی" هیچی دیکە نابێت.

گوتیشی: ئەگەر ئەمەریکا واقیعی گۆڕاو قبوڵ نەکات و لە ڕابردووی شکستخواردوودا بەردەوام بێت، کۆبوونەوەی DPRK و ئەمەریکا وەک 'هیوایەک' بۆ لایەنی ئەمەریکی دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تواناکانی کۆریای باکوور وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی و ژینگەی جیۆپۆلەتیکی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەخۆیەوە بینیوە لەو کاتەوەی کیم و ترەمپ لە ماوەی خولی یەکەمی سەرۆکی ئەمەریکا سێ جار دانوستانیان کردووە.

دۆناڵد ترەمپ، لە ماوەی خولی دووەمیدا، هیوای خواست بۆ دەستپێکردنەوەی دیپلۆماسی ئەتۆمی لەگەڵ کۆریای باکوور.

ئەو دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوور لە ساڵانی 2018و 2019 بەڕێوە چوو، بەهۆی ناکۆکی لەسەر سزاکانی سەر پیۆنگ یانگ بە سەرکردایەتی ئەمەریکا، داڕما، لەو کاتەوە کۆریای باکوور تاقیکردنەوەکانی مۆدێرن و فراوانکردنی جبەخانەی ئەتۆمی کردووە.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، کیم یۆ جۆنگ پۆستێکی باڵای لە ناوەندی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتداردا پێگەیەکی دیاری هەیە و سەرپەرشتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باشوور و ئەمەریکا دەکات. و زۆرێک لە شرۆڤەکاران و بەرپرسانی کۆریای باشوور پێیان وایە  یۆ جۆنگ، لە دوای براکەیەوە دووەم کەسایەتی بەهێزە لە وڵاتەکەدا.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment