ڕوونكردنه‌وه له باره‌ی به قاچاخبردنی چه‌ك له سنووری عێراق-سووریا ده‌درێت

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له مێدیا عێراقییه‌كان و چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێك باس له به قاچاخبردنی چه‌ك له سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریادا ده‌كرێت؛ هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌م باره‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه مێدیا عێراقییه‌كان و چه‌ند كه‌ناڵ و ماڵپه‌ڕ و په‌یجێك باسیان له به قاچاخبردنی چه‌ك له سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریادا كردووه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه سنووره‌كانی كۆنترۆڵ بكات و ئه‌م قاچاخچیه‌تییه ڕابگرێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 29ـی ته‌ممووزی 2025، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، له سنووره‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و سووریا چه‌ك به قاچاخ ببرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گوتووشیه‌تی، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه و توانیویانه كۆنترۆڵی سنووره‌كانیان بكه‌ن و ڕێگه له هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م شێوه‌یه بگرن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بۆ له خشته‌بردنی ڕای گشتیی و كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی عێراق.