ڕوانگه‌ی 'عێراقی سه‌وز' هۆشداری له ژه‌هراویبوونی كه‌شوهه‌وای بەغدا دەدات

خه‌ڵكی به‌غدا ترسیان له دووباره‌بوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بۆنه هه‌یه، كه ساڵانه له مانگی ئابدا ئاسمانی ئه‌و شاره ده‌ته‌نێت. ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وزیش هۆشداری له ژه‌هراویبوونی كه‌شوهه‌وای شارەکە ده‌دات.
هه‌موو ساڵێك له مانگی ئابدا، 20 جۆری گازی ژه‌هراوی ئاسمانی بەغدا ده‌ته‌نن و تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكیش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، كه شایانی باسكردن بێت. ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وزیش هۆشداری له دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆنی "گوگرد" له مانگی داهاتوو ده‌دات، ئاماژه‌كانیش جه‌خت له زیادبوونێكی مه‌ترسیداری رێژه‌ی ژه‌هراویبوونی هه‌وای عێراقدا ده‌كه‌نه‌وه.
له ڕاگەیەنراوێکدا، ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز ڕوونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بۆنه‌ی ساڵانه له ئاسمانی به‌غدا بڵاوده‌بێته‌وه و له‌ناو خه‌ڵك به بۆنی گۆگرد ناسراوه، له ئه‌نجامی ئاوێته‌بوونی 20 جۆری گازی ژه‌هراوییه‌وه، بڵاوده‌بێته‌وه و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ردوو كۆئه‌ندامی ده‌مار و هه‌ناسه‌دانی دانیشتووانی به‌غدا هه‌یه.
ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز ژه‌هراویبوونی كه‌شوهه‌وای به‌غدا بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، له‌وانه‌ش: زۆری چڕی دانیشتووان، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌دری ژماره‌ی ئۆتۆمبیل و مۆلیده‌كان، وێڕای چالاكییه پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزارییه ناڕێكخراوهكان و نه‌بوونی سیسته‌مێكی ڕاست و ته‌ندروست بۆ ئیداره‌دانی پاشماوه‌ی مادده ڕه‌قه‌كان.
هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكه‌ش بۆ كه‌می پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردن و پاڵاوتنی ئاو و به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی ڕووبه‌ری سه‌وزایی له‌ناو شار ده‌گه‌رێنێته‌وه، كه بوونه‌ته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كان له ئاسمانی ئه‌و شاره‌دا.
ڕوانگه عێراقییه‌كه دووپاتیش ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق و لایه‌نه چاودێره‌كان سه‌ردانی مه‌یدانییان بۆ ژماره‌یه‌ك له كارگه‌كان كردووه و به‌شێكی ئه‌و كارگانهیان داخستووه كه سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری كارگه‌كان، كه پابه‌ندی ڕێكاره‌كانی ژینگه‌پارێزی نه‌بوونه، تا ئێستاش له كار و چاكییهكانیان به‌رده‌وامن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێكارێكی یاسایی به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی دانیشتووانی عێراق به گشتی و به‌غدا به‌تایبه‌ت.