بە فەرمی وادەی راكێشانی تیروپشكی جامی كەنداو دیاریكرا
خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ دەست پێدەكات
بە فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جامی كەنداوی عەرەبی وادەی راكێشانی تیروپشكی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداوی دەستنیشان كرد و رایگەیاند خولەكە لە رۆژی 16ـی مانگی داهاتوو دەست پێ دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 20 تەمووزی 2025، فیدراسیۆنی تۆپی پێی یانەكانی كەنداوی عەرەبی رایگەیاند رۆژی 11ـی مانگی داهاتوو بە ئامادەبوونی نوێنەری 8 یانە بەشداربووەكە، تیروپشكی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو رادەكێشرێت.
فیدراسیۆنەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە خولەكە لە رۆژی 16ـی ئەیلوولی 2025 دەست پێ دەكات و رۆژی 14ـی نیسانی 2026 كۆتایی دێت.
یانەی زاخۆ دوای ئەوەی پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراقی بەدەستهێنا، وەكو نوێنەری عێراق بەشداریی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو دەكات و كە تێیدا یانەكانی رەیانی قەتەری، عەینی ئیماراتی، قادسیەی كوێتی، نەهزەی عومانی، سترەی بەحرێنی، تەزامنی یەمەنی لە خولەكە بەشدارن.
یانەی دهۆك وەرزی رابردوو بووە یەكەمین یانە لە مێژووی عێراق نازناوەكەی بەدەستهێنا و لە یاریی كۆتایی دا هەڵۆیەكانی بادینان لە یاریی چوون و گەڕانەوە شكستیان بە یانەی قادسیەی كوێتی هێنا.