ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو ئه‌فغانستان به‌جێده‌هێڵێت
به ته‌واوی ده‌كشێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پلانی وردی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تا مانگی ئایار/ مایۆی 2021 له ئه‌فغانستان پاشه‌كشێ پێبكات.
دێڤید هێلفی، كاربه‌ڕێكاری یارده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كاروباری ئاسایشی هه‌ردوو زه‌ریای هیندی و هێمن، له كاتی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كی له به‌رده‌م لیژنه‌ی لاوه‌كی كاروباری ئاسایشی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا گوتی: ده‌مه‌وێت روون و راشكاو بم، وه‌زیری به‌رگری مارك ئیسپه‌ر هیچ فه‌رمانێكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌رنه‌كردووه.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كه هیچ فه‌رمانێك ده‌رنه‌كراوه، ئێمه پلانمان هه‌یه و به‌و په‌ڕی وشیارییه‌وه ئه‌و په‌لانه دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا مانگی ئایاری 2021 له ئه‌فغانستان بكێشینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، فه‌رمانی ئه‌وه هه‌یه، ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری داهاتوو له 8 هه‌زار و 600 سه‌ربازه كه‌مبكرێته‌وه بۆ 4000 تا 5000 سه‌رباز.
ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌فغانستان رێككه‌وتنی ئاشتی واژووكرد، بڕیاری دا له به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و به‌شداری تاڵیبان له به‌ڕێوبردنی وڵاته‌كه‌دا، هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان پاشه‌كشێ پێ بكات.