تیمی 'ڤیزت کوردستان' لە دوو پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلدا پلەی دووەمی بەدەست هێنا

تیمی 'ڤیزت کوردستان' لە دوو پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل لە  ئیتاڵیا و هۆڵەندا، توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت و ئامادەکاری بۆ کێبڕکێی داهاتوو دەکات.

ئیسحاق توتومڵو، ئەندامی تیمی 'ڤیزت کوردستان' کە تیمێکی تایبەتە بە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل، لە سێ هەفتەدا دوو جار بووە خاوەنی پلەی دووەم لە پێشبڕکێیەکەدا. 

ئیسحاق بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداریی لەو دوو پێشبڕکێیەکەدا کردووە، ئەم هەفتەیە لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی 'میزانۆ' لە ئیتاڵیا و دوو هەفتەش لەمەوپێش لە پێشبڕکێیەکی دیکەی ئۆتۆمبێل لە هۆڵەندا بەشداریی کرد و توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت. 

ئێستا ئیسحاق و تیمەکەی ئامادەکاری بۆ پێشبڕكێی دیکەی گەورە دەکەن، کە بڕیارە چەند ڕۆژێکی دیکە لە فەرەنسا بەڕێوەبچێت و دەیانەوێت بە ئاڵای کوردستانەوە پلەی یەکەم بەدەستبهێنن.

ئیسحاق توتومڵو وەرزشووانێکی ئیسپانی بە ڕەگەز کوردی باکووری کوردستانە، بەڵام لە هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا گەورە بووە و بەشداریی لە چالاکییە وەرزشییەکان، بەتایبەت پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلدا کردووە.