گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئیستانبوڵ و حەلەب دەستی پێکردەوە

لە نیسانی ساڵی 2012 گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئیستانبوڵ- حەلەب ڕاگیرابوون، بەڵام ئەمڕۆ دەستیان پێکردەوە.
هەینی، 1ـی ئابی 2025، دوای 13 ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئیستانبوڵ و حەلەب دەستیپێکردەوە و 145 سەرنشین لە یەکەم گەشتدا بۆ حەلەب گەشتیان کرد و هەروەها لە 19 ئابەوە هەفتەی پێنج گەشت بەڕێوەدەچن.
هەوکات لە یەکی ئەیلوولەوە ڕۆژانە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە لەنێوان هەردوولا، لەلای خۆیەوە موعەممەر هاکان جەنگیز، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە حەلەب ڕایگەیاند: خۆشحاڵین بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، حەلەب بۆ تورکیا گرنگییەکی زۆری هەیە و پەیوەندییەکی مێژوویی و کەلتووری لەنێوان ئێمە دا هەیە.
نرخی تکتەکانی چوون و هاتن لە نێوان هەردوولا لە 299 دۆلارەوە دەستپێ دەکات.
لە ماوەی ڕابردوو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئیستانبوڵ و دیمەشیق ئاسایی بوونەوە.