سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە کوردانی ئێزدی دەکات

سەرۆک بارزانی، پیرۆبایی جەژنی چلەی هاوین لە کوردانی ئێزدی دەکات و، هاوکات هیوادرە لە جەژن و بۆنە ئایینییەکاندا کاتێکی خۆش و ئارامیان هەبێت.
هەینی 1ـی ئابی 2025، سەرۆک بارزانی، پەیامێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوین، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برا ئێزدییەکان و جڤاتی ڕۆحانی هەموو ئێزیدیەکانی کوردستان و جیهان دەکەم.
سەرۆک بارزانی هیوای خواست، خوشک و برایانی ئێزدی لە هەموو جەژن و بۆنەیەکی ئایینیدا لە خۆشی و ئارامیدا بن.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جهژنا چلهیێ هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی
ب ناڤێ خودایێ مەزن و دلۆڤان
ب هەلكەفتا جەژنا چلێ هاڤینێ یا خوشك و برایێن ئێزیدی پیرۆزباهییەكا گەرم ل جڤاتا رۆحانی و هەمی ئێزیدیێت كوردستانێ و جیهانێ دكەم.
هیڤیدارم خوشک و برایێت ئێزیدی هەمی جەژن و هەلكەفتێت ئایینی د ئارامی و تەناهیێ دا ببەنە سەر.
جەژنا هەوە پیرۆز بیت و بمینن ب خێر و خۆشی.
مسعود بارزانی