به‌غدا: له باره‌ی پرسی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌دیهاتووه
پێشكه‌وتنی به‌رچاویان له لێكتێگه‌یشتنی نێوانیان به‌ده‌ستهێناوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق، مه‌هدی حه‌مدانی رایگه‌یاند، به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له باره‌ی پرسی ئاو، پێشكه‌وتنی به‌رچاویان له لێكتێگه‌یشتنی نێوانیان به‌ده‌ستهێناوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا، حه‌مدانی گوتی: وه‌زاره‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه له داڕشتنی پلانی تۆكمه بۆ به‌گه‌ڕخستنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی رووبه‌ڕووی سامانی ئاو له عێراق ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتووینه‌ته پێشكه‌وتنی به‌رچاو له باره‌ی ئاوی رووباره‌كانی دیجله و فورات و هه‌ردوو وڵات جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه ده‌كه‌ن.