رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران گۆڕانکاری بەسەردا دێت

وەزارەتی دارایی فەرمانگەکانی راسپارد لیستی نوێی مووچە ئامادەبکەن

K24 - هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 18٪ دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 24-9-2020) فەرمانگەکانی راسپارد لیستی مووچەی مانگی 4ـی 2020 ئامادەبکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەو مووچەیەی ئەم مانگە دەدرێتە فەرمانبەران: بە لێبڕینی 18٪دەبێت، بەڵام مووچەی پلە تایبەتەکان بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو (بە لێبڕینی 50٪) دابەش دەکرێت.

 

هـ.ر.