مه‌سرور بارزانی: ساڵانە 4 ملیۆن دۆلارمان تەرخانکردووە بۆ بەڕێوەبردنی 3 بانکی خوێن
بەخشینی خوێن، بەخشینی ژیانە.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ساڵانە 4 ملیۆن دۆلارمان تەرخانکردووە بۆ بەڕێوەبردنی 3 بانکی خوێن لەھەرێمی کوردستان، چونکە بەخشینی خوێن، بەخشینی ژیانە.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمساڵ خوێنبەخشان 91 ھەزار بوتڵ خوێنیان بەخشیوە، لەگەڵ زیاتر لە 3 ھەزار و 400 بوتڵ پلازمای خوێن، کە بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا بەکارھێنراوە، بەتایبەت ئەوانەی رەوشی تەندروستیان ناجێگیر بووە.
Every year, we allocate US$4 million to run three blood banks in Kurdistan because giving blood saves lives. pic.twitter.com/59uE6KKWF9
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) September 24, 2020