توركیا شه‌ش عێراقیی راده‌ستی به‌غدا ده‌كاته‌وه
به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
داواكاری گشتیی له ویلایه‌تی سامسۆنی باكووری توركیا، بڕیاری دا شه‌ش هاووڵاتی عێراقی ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان بكاته‌وه.
ئه‌و شه‌ش هاووڵاتییه عێراقییه له ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و له لایه‌ن دادگاوه تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان ئاراسته‌كرا، كه په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی داعشه‌وه هه‌یه.
هێزه‌كانی دژه تیرۆر له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌منی سامسۆن، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، 14 كه‌سیان به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌ستگیركردبوو.
دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان، 6 كه‌س له‌و عێراقییانه له لایه‌ن داواكاری گشتیی ویلایه‌ته توركییهكهوه ده‌ركران و بڕیار درا ره‌وانه‌ی عێراق بكرێنه‌وه.