نێچیرڤان بارزانی: له هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر شانده دیپلۆماسییه‌كان نیگه‌رانین
"ئاماده‌ین هاوكاری هه‌ر هه‌وڵێك بكه‌ین كه له پێناو چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌درێت"
K24- هه‌ولێر:
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی له هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر شانده دیپلۆماتكاره‌كان و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له عێراق نیشاندا.
له تویته‌كه‌یدا كه به زمانی ئینگلیزی بڵاویكرده‌وه، نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی: "به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دژ به شانده دیپلۆماسییه‌كان و ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڕوانین، كه عێراقییه‌كان له تیرۆرستان ده‌پارێزن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "پشتیوانی له‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌ركرده عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین، كه بۆ رێگریكردن له‌و هێرشانه ده‌درێن".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌یی خۆمان بۆ هاوكاریكردنی هه‌وڵه‌كانی چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌كه‌ینه‌وه".
H.B
We follow with great concern latest threats & attacks against diplomatic missions & international coalition bases who are protecting Iraqis from terror. We support efforts of Iraqi leaders to prevent more attacks & stand ready to help ensure security & stability in the country.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) September 25, 2020