ئامێرە نوێیەکانی ڕاکێشانی پارە بە وزەی خۆر کار دەکەن

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەبەرهێنانی لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) کردووە کە بە وزەی خۆر کار دەکەن.

جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیویەتی "تا ئێستا زیاتر لە 430 ئامێری نوێی ڕاکێشانی پارە (ATM) کە بە وزەی خۆر کار دەکەن، لە سەرتاسەری کوردستان دانراون، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هاووڵاتیان بە شەو و ڕۆژ دەستیان بە پارەی کاش بگات."

عەزیز ئەحمەد، ڕایگەیاندووە، بڕیارە ژمارەی ئەو ئامێرە نوێیانە بگەیەنرێتە نزیکەی 1000 ئامێر.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment