هێنده‌ی نه‌ماوه شه‌ڕ له نێوان دوو وڵات هه‌ڵبگیرسێت
هێز له به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌جووڵێنن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه ده‌ستیان به هێرش كردووه و هه‌ردوولا تۆمه‌تی كوژران و برینداربوونی هاووڵاتیان ده‌ده‌نه پاڵ یه‌كتر، هه‌رچی ئازه‌ربایجانه رایگه‌یاندووه، له بۆردومانێكی سوپای ئه‌رمینیا، كوژراو و بریندار له ریزی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی هه‌ن.
لای خۆیشیه‌وه نیكۆل باشینیان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/9/2020، رایگه‌یاند، كه ئازه‌ربایجان له ناوچه‌كانی ناگۆرنۆی قه‌ره‌باخ، ده‌ستی به هێرش كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئازه‌ربایجانیش له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته بڵاویكردووه‌ته‌وه، سوپای ئه‌رمینیا، چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆردومان كردووه له ناوچه‌كانی "قه‌ره قاپانلی پارێزگای تارتار، جیراقلی و ئورتا قه‌ره‌وه‌ند له پارێزگای ئه‌قدام، خانلی و شوكربایلی له پارێزگای فه‌زولی و جوجوق مه‌رجانلیس له پارێزگای جوبرائیل".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان راشیگه‌یاندووه، بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی نیشته‌جێی نزیك هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگری، به‌رپه‌رچی سوپای ئه‌رمینیا ده‌ده‌نه‌وه.
له ساڵی 1992ـه‌وه، هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ناوچه‌ی "قه‌ره‌باخ" كه به واتای باخی ره‌ش دێت و ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو وڵات و له پێنج پارێزگا پێكهاتووه، ناكۆكی توندیان هه‌یه.