بارسێلۆنا هاوینێكی خراپ تێپەڕ دەكات
ریال مەدرید بایی شەش هێندەی بارسێلۆنا پارەی بۆ كڕینی یاریزانان خەرج كردووە
بارسێلۆنا هاوینێكی له‌سه‌رخۆ به‌ڕێ ده‌كات، لەم هاوینە تەنیا بایی 25 ملیۆن دینار یاریزانی كڕیوە، بەڵام ریال مەدرید بایی 167 ملیۆن یۆرۆ یاریزانی كڕیوە.
بارسێلۆنا له‌م هاوینه خوان گارسیای گۆڵپارێزی به‌رامبه‌ر 25 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه ریزه‌كانی و راشفۆردیش به‌خواستن په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كردووه و ئه‌مه هه‌موو گواستنه‌وه‌كانی بارسێلۆنا بوو.
له به‌رامبه‌ردا بارسا هه‌ر له‌م هاوینه به‌خواستن ئانسۆ فاتی دا به مۆناكۆ، لە لایەكیدیكەیشەوە لینگلێنت دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌كه راسته‌وخۆ به‌بێ به‌رامبه‌ر بارسای جێهێشت و پاو ڤیكتۆر به‌رامبه‌ر 12 ملیۆن یۆرۆ بووه یاریزانی سپارتا براگا و ئالێكس ڤالێش به‌رامبه‌ر شه‌ش ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به كۆمۆی ئیتاڵییه‌وه كرد، جگە لەوەش پابلۆ تۆرێش به شه‌ش ملیۆن یۆرۆ بووه یاریزانی مایۆركا.
بارسێلۆنا به‌دوای ده‌رچه‌یه‌ك بۆ رۆمیۆ ده‌گه‌ڕێت كه له‌م هاوینه ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جیرۆنا كۆتایی هات و گه‌ڕایه‌وه یانه‌كه، بارسا دەیەوێت دەستبەرداری ئەم یاریزانە بێت.
به‌كۆی گشتی له‌م هاوینه بارسێلۆنا 25 ملیۆن یۆرۆی خه‌رج كردووه و بایی 23 ملیۆن یۆرۆش یاریزانی فرۆشتووه، له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید به‌هۆی به‌شداریكردنی له مۆندیالی یانه‌كان زووتر ده‌ستی به گواستنه‌وه‌كانی كرد.
ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر 10 ملیۆن یۆرۆ ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵدی گواسته‌وه ریزه‌كانی و هاوسنیشی به‌رامبه‌ر 62 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به شاهانه‌كانه‌وه كرد، دوای مۆندیالی یانه‌كانیش ماستانتانۆ به 45 ملیۆن یۆرۆ بووه یاریزانی ریال مه‌درید و ئالڤارۆ كارێراسیش به 50 ملیۆن یۆرۆ له بێنفیكاوه په‌یوه‌ندی به شاهانه‌كانه‌وه كرد و گۆنزالۆ گارسیاش له كاستیاوه سه‌رخرایه تیپی یه‌كه‌م.
دوای كۆتاییهاتنی مۆندیالی یانه‌كان لۆكا مۆدریچ و لۆكاس ڤاسكێز و ڤایخۆ ریال مه‌دریدیان به‌خۆڕایی جێهێشت و ئالڤارۆ رۆدریگێزیش به‌رامبه‌ر دوو ملیۆن یۆرۆ بووه یاریزانی ئێڵچی، به‌گشتی ریال مه‌درید له‌م هاوینه 167 ملیۆن یۆرۆی خه‌رج كردووه و ته‌نیا دوو ملیۆن یۆرۆ یاریزانی فرۆشتووه.