سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتمانیی عێراق دەكات
دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاووتوێ كرا
K24 - ههولێر:
ڕۆژی یەكشەممە 27ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەردوولا هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێم و بەغدایان بە پێویست زانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.
لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر خواستی هەرێم و بەغدا كرایەوە بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگیی نێوانیان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.
