یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی 70 و 80 خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
له‌مه‌ودوا ژمێریاری سه‌ربازی له‌ژێر وردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردنی بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمیریاریه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی راگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ش بڕگه‌یه‌كی گرنگه له یاسای چاكسازی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "له‌بریارێكدا به نوسراوی ژماره 7959 له‌رۆژی 21ی ئه‌یلولی 2020، پاڵپشت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ده‌یه‌م له‌یاسای چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، به واژووی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمیریاریه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی درا".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "به‌پێی بڕیاره‌كه یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌و پێیه‌ش، هاوتای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه‌و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر وردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له مادده‌ی 3 ناو یاسای ژماره 19 ی ساڵی 2007ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ كراوه".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "به جێبه‌جێكردنیشی به‌پێی مادده 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه وردبینی و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به‌هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت".
H.B