به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم 700 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 700 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی دابه‌ش و تاپۆ ده‌كرێت.
له فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، كه پارێزگاری سلێمانی، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه: دوابه‌دوای فه‌رمانمان ژماره (2120) تایبه‌ت به پێدانی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی درووستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێی قوله‌ره‌یسی بۆ مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی بڕیارماندا به تاپۆكردنی ئه‌و 700 پارچه زه‌وییه‌ی له كۆی زه‌وی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كه كاره‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی زه‌وی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی بۆ جێبه‌جێكراوه به ناو ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه له پڕۆژه‌ی ئاماژه‌پێكراو ناویان تۆمار كرابوو، كه به زنجیره (1- دڵسۆز جه‌عفه‌ر حسێن ئه‌حمه‌د) ده‌ستپێده‌كات و به زنجیره‌ی (700- نامیق حه‌مه‌عه‌لی حه‌مه‌سه‌عید خوامراد) كۆتایی دێت.
هه‌روه‌ها له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه: "به مه‌رجێك پێشتر له وه‌رگرتنی زه‌وی و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون سوودمه‌ند نه‌بووبن".
.jpg)
له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، "دوای هەوڵە بەردەوامەکانمان لە هەموو قۆناغ و دۆخ و داخوازییە یاسایی و کاگێڕیی و تەکنیکییەکاندا، بۆ تەرخانکردن و تاپۆکردنی 700 پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، بەسوپاسەوە بۆ بەڕێزان سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری شارەوانیی، دەستەی وەبەرهێنان، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، بەڕێوەبەرێتیی ئاماری سلێمانی، بەڕێوەبەرێتیی تۆماری خانوبەرەی سلێمانی، بەشی پلان و بەدواداچونی پارێزگای سلێمانی، دەستەی نوێنەرایەتیی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، بڕیاری تاپۆکردنی زەوییەکان لەلایەن بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە درا".
پارێزگاری سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌وه‌شی نووسیوه: "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە مامۆستایانی ئازیزی زانکۆی سلێمانی دەکەین، شاناز‌و ئاسودەین کە توانیمان داکۆکیکارێکی راستگۆ‌و دڵسۆزبین لەم دۆسییەدا و بە هیممەتی هەموو لایەک رێکارەکان تەواوبکەین و بودجەی جیاکردنەوەی زەوییەکانیش وەک پارێزگاری سلێمانی بگرینە ئەستۆ".