كوشتنی كچه كوردێك له‌لایه‌ن باوك و مامی له به‌ریتانیا ده‌كرێته زنجیره دراما
به‌ناز مه‌حموود له له‌نده‌ن كوژرا.. ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م به‌شی په‌خشده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
چیرۆكی راسته‌قینه‌ی كوژرانی كچه كوردێك له ژێر ناوی "شه‌ره‌ف"، له‌لایه‌ن باوك و مامی، ده‌كرێته زنجیره فیلمێكی دوو ئه‌ڵقه‌یی و تێیدا تاوانی كوشتنی ئه‌و كچه 20 ساڵییه ده‌خاته‌ڕوو.
زنجیره فیلمه‌كه له ژێر ناوی "شه‌ره‌ف – Honour" ده‌بێت، كه به‌م بیانووه تاوانی كوشتنه‌كه له ساڵی 2006 ئه‌نجامدراوه، دواتریش ته‌رمی ئه‌و كچه له‌لایه‌ن باوك و مامی به‌ناز، ده‌خرێته ناو جانتایه‌ك و له باخچه‌یه‌كی بێرمینگهام، كه نزیكه‌ی 2 كاتژمێر له له‌نده‌ن دووره، فڕێدرا.
به‌ناز ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی گه‌یشتنه به‌ریتانیا، ته‌مه‌نی 10 ساڵ بوو، دوای ماوه‌یه‌ك ژیان له به‌ریتانیا، له ته‌مه‌نی 16 ساڵی له‌ژێر گوشاری خێزانه‌كه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێنا، دواتریش له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ كوڕێك به‌ناوی "ره‌حمه‌ت" ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویستی، به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستییه مه‌رگی به‌نازی پێشخست و "ره‌حمه‌ت"یش دوای 10 ساڵ به مردوویی و هه‌ڵواسراوی له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه.
ئه‌مشه‌و 28/9/2020 كاتژمێر 9 به‌كاتی له‌نده‌ن، یه‌كه‌م به‌شی زنجیره فیلمه‌كه له كه‌ناڵی ITV په‌خشده‌كرێت، به‌شی دووه‌میشی رۆژی 29/9/2020 له هه‌مان كاتدا په‌خشده‌كرێت، نووسه‌ری چیرۆكه‌كه، گیوینز هیوز، ده‌یه‌وێت له چاوی لێكۆڵه‌ری تایبه‌تی كه‌یسه‌كه به‌ناوی كارۆلین گوودی، دیمه‌نه‌كان نیشانی بینه‌ران بدات، گوودی ئێستا خانه‌نشینه، به‌ڵام له‌و زنجیره‌یه وه‌كو راوێژكار كاریكردووه.
فیلمه‌كه، به دیمه‌نێكی لێكۆڵه‌ری تایبه‌تی كه‌یسه‌كه ده‌ستپێده‌كات، كاتێك كارۆلین هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وه ئاشكرا بكات كه چی به‌سه‌ر به‌نازدا هاتووه، له‌كاتێكدا پێشتر 4 جار راپۆرتی به پۆلیسداوه كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه و لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌شی پێداون كه گومانی لێیان هه‌بووه، له لیسته‌كه‌شدا ناوی باوكی، مامی و هاوسه‌ری پێشووی هاتوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پشتگوێ خراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كارۆلین كراوه‌ته پاڵه‌وان، به‌ڵام له یه‌كێك له دیمه‌نه‌كان شكستی پۆلیسیش ده‌خاته‌ڕوو كه نه‌یتوانیوه ژیانی به‌ناز رزگار بكات، له فیلمه‌كه‌دا ژنه پۆلیسێك بیانووی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی سكاڵای له‌و جۆره ده‌كه‌ن ناوه‌كانیان وه‌كو یه‌كه و ده‌ڵێت: "كه‌س نازانێت چه‌ند كورد به‌ناوی محه‌مه‌د عه‌لی له باشووری له‌نده‌ن ده‌ژین".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)

تره‌یله‌ری زنجیره دراماكه