لە ئەڵمانیا گرانی نرخی کەلوپەل بووەتە هۆی زیادبوونی دزی
بە هۆی باروودۆخی سەختی ئابووری کە هەموو وڵاتانی ئەورووپای گرتۆتەوە، هاووڵاتیان لە ئەڵمانیا نیگەرانن کە ئەم گرانیە ڕێژەی دزیشی زیاد کردووە، بە هۆی نەبوونی توانای کرینی کەل و پەل، هەندێک کەس پەنا بۆدزی دەبەن .
مارکێتێکە لە ناوەراستی شاری ئیسلێنگێن لە ئەڵمانیا، بەشێکی زۆری پەنابەرانی بیانی لەم مارکێتە پێداویستیەکانیان دەکڕن، گرانی تەنگی بە هاووڵاتیان هەڵچنیوە، خاوەنی مارکێتەکە کوردە و دەڵێت، گرانی بۆتە هۆکاری زۆربوونی دزیی و لە چەند رۆژی ڕابردوودا لەلایەن چەند کەسێکەوە دەرگای ماركێتەکەی دەشکێنن و کەل و پەلێکی زۆر و خواردەمەنی لەگەڵ خۆیان دەبەن، لە ڕوانگەی خاوەن مارکێتەکەوە لە 10 ساڵی ڕابردوودا شتی وا لەو ناوچەیە ڕووی نەداوە، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ گرانی کەل و پەل.
خدر موحەممەدی، خاوەن دووکان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دووکانەکەی من بەشی زۆری خواردەمەنییە، ئەگەرچی کاڵاکان گرانیش بووبن، بەڵام خەڵک ناچارن بیکڕن، بەڵام ئەوانەی خواردەمەنی دەکڕن بۆ خێزانەکانیان، ناچارن خەرجییەکانیان لەکڕینی شتومەکی دیکە کەمبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، خەڵک بۆ پێداوستییەکانیان هانایان بۆ کاری دووەم و سێیەم بردووە، بۆ نموونە تاوەکوو ئێستا من نەمدیبوو دزی لە دووکانێک سەر شەقامی سەرەکی بکرێت، کە هاتوونەتە دووکانەکەی من شکاندوویانە تەنیا بەقەد پێویستی خۆیان کەلوپەلیان بردووە.
ئەم گرانیە تەنیا لایەنێکی ژیانکردنی لە ئەڵمانیا نەگرتۆتەوە، بەڵکوو هەموو لق و پۆپێکی گرتۆتەوە زەینەب ماوەی هەشت ساڵە لە ئەڵمانیایە و دەڵێ لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا هەرگیز باروودۆخی خراپی ئابووری لەو شێوەیەمان نەبووە. هەروەها نەبوونی کار و زیاتر نەکردنی مووچە هۆکارێکی دیکە خراپی ئابووری هاووڵاتیانە.
زەینەب عومەر، هاووڵاتی دەڵێت: پێشتر بە 200 یۆرۆ خواردنی یەک مانگمان دەکڕی، بەڵام ئێستا بەشی 10 ڕۆژ ناکات، بۆیە ئەو خەرجیەی ئیستا دەیکەین بەشی 10 تا 15 ڕۆژ دەکات.
ڕێژەی هەڵاوسان بۆ خواردەمەنی یەک و نیو بۆ دوو نیو بە پێی داتاکان بەرزبۆتەوە و کاریگەریی گرانی بێکاریشی لە ئەڵمانیا بە هۆی مایەپووچی زیاتر لە سەدا 10ـی کۆمپانیاکان زیادی کردووە