سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا
سەڵاح كوێخا نزیكەی مانگێك پێش ئێستا تووشی كۆرۆنا بوو
K24 - گەرمیان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەڵاحەدین محەمەد، ناسراو بە سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بەھۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەڵاح كوێخا نزیكەی مانگێك لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوو.
سەڵاح كوێخا، لە ساڵی 1953 لە گوندی بانەبۆری سنووری شارەدێی قۆڕەتووی سەر بەشاری خانەقین لە دایكبووەو لە سەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردوو بووەتە پێشمەرگە. لە ساڵی 2010 وەك سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دیاریكرا و تا كۆتایی مانگی تەمووزی 2020 لە پۆستەكەی مایەوە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 29/9/2020 بەھۆی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
