مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەڵاح كوێخا دەكات

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – ھەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەكەیان دەكات.

دەقی پەیامی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی سەڵاح کوێخا:..

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیانم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/9/29