مه‌سرور بارزانی: پشتگیری كازمی ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و سه‌قامگیركردنی ره‌وشی عێراق

وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا: له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا راهێنانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتالیا لۆرێنزۆ گویرینی کرد .

لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ئیتالیا و هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە تاووتوێ کرا.

وەزیری بەرگری ئیتالیا ئاماژەی بەوەدا، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی. گوتیشی هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا درێژە بە ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە بدەینەوە کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە شێوەیەکی کاتی وەستابوون.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی و هاوکارییەکانی ئیتالیای کرد و گوتی بوونی هێزەکانی ئیتالیا  و هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە پێویست و گرنگ دەزانین. جەختیشی لەوە کردەوە،  کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق موستەفا کازیمی، لە پێناو سەقامگیرکردنی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لۆرێنزۆ گویرینی، وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لۆرێنزۆ گویرینی، وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا