سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەكات
سەرۆك بارزانی و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێ دەكەن
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێکرا و رۆشنایی خرایە رەوشی دەستەڵاتی قەزا لە عێراق و پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە دادوەرییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە رۆڵی دەستەڵاتی دادوەری لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها جێبەجێکردنی دەستور کرایەوە.