به‌در عه‌بدولعاتی: كه‌سانی ته‌كنۆكراتی فه‌ڵه‌ستینی به شێوه‌ی كاتیی غه‌ززه به‌ڕێوه ده‌به‌ن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له كه‌سایه‌تی ته‌كنۆكراتی فه‌ڵه‌ستینی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، كه‌رتی غه‌ززه به‌ڕێوه ده‌به‌ن؛ ده‌شڵێت، له‌م نێوه‌نده‌دا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ندامیه‌تی نێوان غه‌ززه و كه‌ناری ڕۆژئاوا ده‌كرێته‌وه.
سێشه‌ممه، 12ـی ئابی 2025، به‌در عه‌بدولعاتی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی و قه‌ته‌ر ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵه‌كان بۆ دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه له كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامن.
به‌در عه‌بدولعاتی گوتووشیه‌تی، ئاسۆیه‌كی سیاسیی هه‌یه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین كه یه‌كێتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته و هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستی ناوه‌ندیی ده‌وڵه‌ته‌كه له‌خۆ ده‌گرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 15 كه‌سی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌سانی ته‌كنۆكرات و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینیدا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كه شه‌ش مانگه، كه‌رتی غه‌ززه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هاوكات له‌م نێوه‌نده‌دا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ندامیه‌تی نێوان غه‌ززه و كه‌ناری ڕۆژئاوا ده‌كرێته‌وه.
عه‌بدولعاتی باسی له‌وه‌ش كردووه، لێكگه‌یشتنێك هه‌یه له‌باره‌ی داڕشته‌یه‌كی قۆناغی ڕاگوزه‌ری كاتیی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی. ده‌شڵێت، مه‌به‌ستیانه ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه زیندوو بكه‌نه‌وه، به شێوه‌یه هه‌ندێك له بارمته و هه‌ندێك له زیندانییانی فه‌ڵه‌ستینی و گه‌یاندنی هاریكارییه مرۆیی و پزیشكییه‌كان به‌بێ هیچ كۆتوبه‌ندێك بۆ غه‌ززه له‌خۆ بگرێت.