پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆك بارزانی-یه‌وه
پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان/ سووریا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی كۆچی دوایی محه‌مه‌د ئه‌مین حوسێن (ئهبومزگین)، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان/ سووریا، سه‌رۆك بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان/ سووریا و كه‌سوكاری كرد.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
"بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خوشكان وبرايان له سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان/ سوريا
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك محه‌مه‌د ئه‌مين حوسين (ئهبومزگین) ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌ندى پارتى ديموكراتى كوردستانى/ سوريا مان پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو هه‌موو ژيانى خۆى ته‌رخان كردبوو له پێناو به‌ده‌ستهێنانى ماف وئازادى بۆ گه‌له‌كه‌ى وولاته‌كه‌ى.
له كاتێكدا كه سەرەخۆشی لە ئێوه‌ى بەڕێزو تەواوی كاديرانى حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و، خزمان و كه‌س وكارى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م . خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم ولە خوای گه‌وره داواکارم گیانی خواليخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامیش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .
انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
29ـی 9ـی 2020"