پۆلیسی سلێمانی: بەفەرمانی دادوەر هێزێکی پۆلیس سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی دەستگیرکردووە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەفەرمانی دادوەر هێزێکی پۆلیس سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی دەستگیرکردووە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی دەگوترێت هێزێکی تایبەت چووەتە سەر ماڵی شاسوار عەبدولواحید و دەستگیری کردووە، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و گوتی، هیچ هێزێکی تایبەت نەچووە تەسەر ماڵەکەی، بەڵکو لەلایەن هێزێکی پۆلیس و بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە.
پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبهت به كوردستان24ی گوتبووی، لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ ،شاسوار عەبدولواحید بەپێی ماددەی 431 لەیاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە هەڕەشەکردن دەستگیرکراوە ..
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدابوو، شاسوار عەبدولواحید هەفتەی ڕابردوو لە دادگای سلێمانی بە غیابی، سزای شهش مانگ زیندانی بۆ دەرچووە. ئاماژەی بەوەشدابوو، سكاڵایەکی دیکەی لەسەر پشکەکانی چاڤی لاند لهسهر تۆمار كراوه.