هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی به‌غدا ئه‌مه‌ریكا تووڕه ده‌كات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌قامگیری عێراق
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان هه‌ست به تووڕه‌ییه‌كی زۆر ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی شه‌وی رابردوو له به‌غدا بووه هۆی كوژرانی 5 هاووڵاتی سڤیل.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، واشنتن به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت، كه پێویسته ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسانی ئه‌و هێرشه رووبه‌ڕووی سزای یاساییان بكاته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "پێشتر دووپاتمانكردووهتهوه، میلیشیاكانی له‌یاسا ده‌رچوو و ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، به‌رده‌وام وه‌ك كێشه‌ی گه‌وره له‌به‌رده‌م سه‌قامگیریی عێراق ده‌مێننه‌وه".
H.B