كازمی داخستنی باڵیۆزخانه‌ی هه‌ر وڵاتێك له به‌غدا به كاره‌ساتبار ناوده‌بات
"19 به‌رپرسی ئه‌منی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میكردن له پاراستنی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان ده‌ستگیركراون"
K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی, سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، داخستنی نوێنه‌رایه‌تی و باڵیۆزخانه‌ی هه‌ر وڵاتێك بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق لێكه‌وته‌ی كاره‌ساتباری به‌دواوه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لال راشیگه‌یاندووه، عێراق له‌ژێر داگیركاریدا نییه و، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق به بڕیاری حكومه‌ته‌كانی پێشووتری عێراق بووه.
گوته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كازمی ره‌تیكردووه‌ته‌وه، رێگه به‌وه بدات، عێراق چیتر ببێته گۆڕه‌پانی ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
جه‌ختیشی كرده‌وه، 19 ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسی ئه‌منی به تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌مییان له پاراستنی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له به‌غدا ده‌ستگیركراون.
H.B