ترەمپ بۆ میدیاکان: لێدوان لە کەسی شکستخواردوو وەرمەگرن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، نیگەرانیی خۆی بەرانبەر هەندێک لە میدیاکان دەربڕی گوتی، نا دادپەروەرن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پوتندا.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'تروس سۆشیاڵ' نووسیویەتی: داوا لە میدیاکان دەکەم, چی دیکە لێدوان لە کەسی دەرکراو و "شکسخواردوو"ـی وەکوو جۆن بۆڵتن وەرنەگرن.
جۆن بۆلتن ڕاوێژکاری پێشووی ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە: ڕاستە کۆبوونەوەکە لەسەر خاکی ئەمەریکایە، بەڵام بێگومان پوتن براوەیە.
ترەمپ بە تووڕەیی وەسفی کاری ئەو میدیایانەی کرد و گوتی: ئەم جۆرە ڕۆژنامەنووسانە نەخۆشن و نادڵسۆزانە کاردەکەن و بگرە بۆی هەیە ڕقیان لە وڵاتەکەمان بێت.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش دا، ئەم جۆرە کەسانە ئەگەر لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەم لەگەڵ پوتن، مۆسکۆ و لینینگرادیش بەدەستبهێنم، هەر دەڵێن ڕێککەوتنێکی خراپ بوو.
ترەمپ لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لە متمانە بەخۆبوونیی کردووەتەوە و دەڵێت: هەمیشە سەردەکەوین.