بەھای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
گرژییەكانی عێراق و ھەڕەشەكانی ئەمەریكا دۆلار بەرز دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بەهۆی مەترسی و دڵەڕاوکێکان بە هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئەمەریکا بە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی. تا دێت بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی زیاتر دادەبەزێت.
بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هەولێر لە 122 هەزار و 850 دیناری دوو رۆژی رابردووی بۆ سەرووی 123 هەزار 750 دینار بەرزبووەتەوە.
بەهۆی هەڵکشانی مەترسیییەکان، هاووڵاتییان روویان لە کڕینی دۆلار کردووە و ترسیان لەوەی دیناری عێراقی زیاتر دابەزێت، شەپۆلی کڕینی دۆلار باڵی بەسەر ئاڵوگۆڕی دراودا کێشاوە، بەو هۆیەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 425 دینار دەستی بە مامەڵە کردن کرد، بەڵام تاوکو دوای نیوەڕۆ گەیشتە 123 هەزار و 850 دینار.