وه‌زاره‌تی ناوخۆ هێڵی گه‌رمی بۆ سكاڵای هاووڵاتیان كرده‌وه
لهمهودهوا هاووڵاتیان ده‌توانن له رێگه‌ی هێڵی گه‌رمی 414 یانیش له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه سكاڵاكانیان تۆمار بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیسته‌می هێڵی گه‌رمی بۆ سكاڵای هاووڵاتیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی جۆریی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت دامه‌زراند، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا هاووڵاتیان بتوانن له رێگه‌ی ئه‌م هێڵه هگهرمهوه یاخود له‌رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه سكاڵاكانیان كه له فه‌رمانگه و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌یانه، بگه‌یه‌نن.
له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا كه واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئاماژه به‌وه دراوه، له‌مه‌ودوا هاووڵاتیان ده‌توانن هه‌ر گله‌یی و سكاڵایه‌ك كه له كاتی سه‌ردانكردنی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌یانه، له رێگه‌ی هۆبه‌ی هێڵی گه‌رمی ژماره (414)ـه‌وه و هۆبه‌ی ئۆنڵاینیشهوه په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن و سكاڵاكانیان تۆمار بكه‌ن.
هاوكات ئامانجێكی دیكه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه گه‌رمه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی روتینه له فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، ئه‌و هێڵه له ماوه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران كراوه ده‌بێت و كاته‌كه‌ی له ماوه‌ی نێوان كاتژمێر 8:00ی به‌یانی تا كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆیه و رێكخستنی كاروباری ئه‌و دوو هۆبه‌یه به‌پێی خه‌سڵه‌تی پێوانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێكده‌خرێت.
ده‌قی فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
