له دیاله به‌رپرسێكی چه‌كدارانی داعش ده‌ستگیركرا
له ئاسمانه‌وه دابه‌زیون
K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)، له ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیدا، به‌رپرسێكی رێكخراوی داعشیان له سنووری پارێزگای دیاله ده‌ستگیركردووه.
ده‌زگاكه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، روونیكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانیان له دوێنێوه هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازییان له دژی ئه‌و گرووپه چه‌كداریانه‌ی رێكخراوی داعش ده‌ستپێكردووه، كه له ناوچه دووره ده‌سته‌كانی سنووری پارێزگای دیاله بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه هه‌ڵته‌كاندنی ئه‌و مۆڵگه و حهشارگانهیه، كه چه‌كدارانی داعش به مه‌به‌ستی خۆرێكخستنه‌وه و ئاماده‌كاری بۆ زستان له ناوچه‌كه درووستیان كردوون.
ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق، ئاشكراشیكردووه، ژماره‌یه‌ك ئه‌شكه‌وت، تونێل، ئامێرێكی هه‌ڵكه‌ندنی تونێل، ژماره‌یه‌ك كۆگای مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی بۆردومانكراوون و له‌ناوبراوون.

