زانكۆی سەڵاحەدین كاتی دەوام لە ھۆڵەكانی خوێندن ئاشكرا ده‌كات

ساڵی خوێندنی 2020-2021 لە رێكەوتی 4/10، لە ھۆڵەكانی خویندن دەستپێدەكات

K24 – ھەولێر:

ئەنجوومەنی زانكۆی سەلاحەدین - ھەولێر لە پێگەی تایبه‌تی خۆی ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە سەبارەت كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی زانكۆ لە ھۆڵەكانی خویندن.

لەو ئاگادارییەدا ھاتووە، ئەنجومەنی زانكۆی سەڵاحەدین/ ھەولێر بڕیاریدا ساڵی خوێندنی 2020-2021 لە رێكەوتی 4/10، كە دەكاتە رۆژی یەكشەممە خوێندن لە ھۆڵەكانی خویندن دەستپێدەكات.