ئەمشەو بارسێلۆنا دەیەوێت خۆی لە رێكۆردە ڕەشەكە بپارێزێت
بارسێلۆنا ئەگەر ئەمشەو براوە نەبێت دەگەڕێتەوە بۆ ئامارە خراپەكەی 2020
ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی ریال مایۆركا كه بارسا دوای ریال مه‌درید زۆرترین یاریی له مایۆركا بردووه‌ته‌وه، پێش یارییەكەش هانزی لیك رایگەیاند هیچ دڵخۆش نییە بە فایلی تۆماركردنی یاریزانان لە لالیگا.
ئەمشەو 16 ئابی 2025، بارسێلۆنا به زۆرینه‌ی پێكهاته‌كه‌ی وه‌رزی رابردووه‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه و له یه‌كه‌مین یاریی وه‌رزی نوێی لالیگا ده‌بێته مێوانی ریال مایۆركا
بارسێلۆنا، یارییەكەش لە كاتژمێر 20:30ـی ئەمشەو دەكرێن.
بارسێلۆنا هه‌مان پێكهاته‌كه‌ی وه‌رزی رابردووی هه‌یه و ته‌نیا خوان گارسیای گۆڵپارێز و رۆنی به‌رداخچی و راشفۆردی گواستووه‌ته‌وه ریزه‌كانی، له به‌رامبه‌ردا ده‌ستبه‌رداری 3 یاریزانی لاماسیا بووە كە پێكهاتوون لە پاو ڤیكتۆر، پابلۆ تۆرێ و ئالێكس ڤالێ، جگە لەوەش ئانسۆ فاتێ لە یانەكە نەماوە و پەیوەندی بە مۆناكۆی فەرەنسا كردووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆی دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنیا، هانزی فلیك بۆ ئەم وەرزەی لالیگا ناوی 14 یاریزانی لاماسیای بۆ تیپێكی بارسا تۆمار كردووە.
پوختەی لێدوانەكانی هانزی فلیك پێش یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر مایۆركا
ـ هیچ دڵخۆش نیم بە كەیسی تۆماركردنی ناوی یاریزانەكانم، هەرچەندە تاڕادەیەك سەركەوتبووین.
ـ هیچ بەرگریكارێكی نوێ ناگوازینەوە و جیرارد مارتین لە دڵی بەرگری یاریی پێدەكەم
ـ تێر شتیگن بەو هەڵوێستەی سەلماندی گۆڵپارێزێكی گەورەیە، هیودارم بەخێرایی چاكبێتەوە و بگەڕێتەوە یارمەتیمان بدات.
ـ بڕیاری رۆیشتنی ئئینیگۆ مارتینێز شۆكی كردم، ئێستا زۆر دڵتەنگم، چونكە ئینیگۆ كەسایەتییەكی گەورە و بەهێز و سەرسوڕهێنەری هەبوو، بەداخەوە بۆ ئەم وەرزە لەگەڵمان نابێن.
ـ ئینیگۆ مارتینێز، سەرچاوەی بەخشینی هێز و وزە بوو بە من و یاریزانەكان، یەكێك بوو لە سەركردە گەورەكانی تیپەكەم، ئەو زۆر بەباشی لە پلان و فەلسەفەی من تێدەگەیشت، بەڵام لە بڕیارەكەی تێدەگەم و هیوای خۆشبەخشتی بۆ دەخوازم.
ئامارەكانی نێوانیان
ریال مایۆركا 42 یاریی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دۆڕاندووه ته‌نیا ریال مه‌درید زیاتر له مایۆركا به‌رامبه‌ر كه‌ته‌لۆنییه‌كان دۆڕاون، بارسێلۆنا له سه‌ده‌ی 21 له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی 14 یاریی له مایۆركا بردووه‌ته‌وه ئه‌و ژماره بردنه‌وه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی لالیگا نییه، بارسێلۆنا له دوایین 16 وه‌رزی رابردوو ته‌نیا یه‌ك جار له یه‌كه‌مین یاریی وه‌رزی نوێ دۆڕاوه ئه‌ویش له وه‌رزی 2019 بۆ 2020 به‌رامبه‌ر بلباو شكستی هێنا.