مان سیتی دەچێتە یاریگەیەك كە گەورەترین ریكۆردی تێدا نووسیوەتەوە
گواردیۆلا: هەر یاریزانێكی مان سیتی دەیەوێت بڕوات با بێت لە دەرگام بدات
مانچێسته‌ر سیتی له یه‌كه‌مین یاریی وه‌رزی نوێی پرێمەرلیگ ده‌چێته یاریگه‌ی مۆلینیۆ و كاتژمێر 19:30 به‌كاتی هه‌ولێر ده‌بێته مێوانی وۆڵڤه‌رهامتن. مان سیتی له دوایین 14 وه‌رزی رابردوو ته‌نیا یه‌ك جار له یه‌كه‌مین یاریی وه‌رزی نوێ دۆڕاوه. وۆلڤەرهامبتن ئامارەکانی بەرامبەر مان سیتی زۆر خراپن و لە 10 یاری رابردوو، 9 یاری بەرامبەر مان سیتی دۆڕاوە، تاکە بردنەوەکەشیان لە مانگی دێسێمبەری ساڵی 2023 بوو.
مانچێسته‌ر سیتی به پێكهاته‌یه‌كی نوێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌م هاوینه گۆڕانكاری گه‌وره‌ی كردووه، سیتی شه‌ش یاریزانی گواستووه‌ته‌وه ریزه‌كانی و دوو یاریزانیشی فرۆشتووه، دیبڕۆین و واڵكهریش له یانه رۆشتوون، ریێس و گریلیشیش به‌خواستن یانه‌كه‌یان جێهێشتووه، پێشبینی دەكرێت لەم چەند رۆژە گۆڕانكاری زیاتر لە سیتی رووبدات، بەتایبەتی داهاتوو ئیدەرسۆن لەگەڵ مان سیتی جێگەی گومانە.
لێدوانەكانی گواردیۆلا راهێنەری مان سیتی پێش یارییەكەی ئەمشەو
هیچ شتێك له‌باره‌ی ساڤینۆوه نازانم، ته‌نیا دوودڵی ئه‌وه‌م كه تاوه‌كو كۆتایی وه‌رز له‌گه‌ڵمان نه‌مێنێته‌وه، هیوادارم ساڵانێكی زۆر له مان سیتی به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ر ئێده‌رسۆن و ساڤینۆ ده‌یانه‌وێت بڕۆن فه‌رموون با له ده‌رگام بده‌ن، ئاماده‌م له‌گه‌ڵ هه‌ر یاریزانێك دابنیشم و قسه له‌باره‌ی داهاتووه‌وه بكه‌ین، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كه‌سیان قسه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كردووم، به به‌هێزی گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، هه‌موو ئاماژه‌كانی پێش وه‌رز پێمان ده‌ڵێت له وه‌رزی رابردوو زۆر به‌هێزتر ده‌بین، من له ماكاتی تێده‌گه‌م، ئه‌و ده‌یویست خوله‌كی زیاتر یاریی بكات، به‌ڵام یاریزانمان زۆره و داواكارییه‌كانی ئه‌ویش گه‌وره بوون، هیوای داهاتوویه‌كی باشی بۆ ده‌خوازم، ئه‌ژنۆی رۆدری زۆر باشه، به‌ڵام پزیشكه‌كان نایانه‌وێت یاریی بكات و ئاستی دابه‌زێت، بۆیه ده‌یانه‌وێت له ئه‌وپه‌ڕی باشیدا بیگه‌ڕێنینه‌وه، رۆدری گه‌شت ده‌كات، به‌ڵام نازانم یاریی پێده‌كه‌م یان نا، هیوادارم دوای یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بتوانێت یارمه‌تیمان بدات، هیوای سه‌لامه‌تی بۆ گریلیش ده‌خوازم، هیوادارم یاریی بكات و یاریی بكات و یاریی بكات، هه‌ر بۆیه به خواستن داومانه به ئێڤه‌رتۆن.
ئامارەكانی نێوانیان
وۆڵڤه‌رهامتن له دواین 10 یاریی به‌رامبه‌ر مان سیتی له پرێمه‌رلیگ نۆ یاریی دۆڕاندووه و تاكه بردنه‌وه‌كه‌شی له‌و ماوه‌یه له ساڵی 2023 بوو، مان سیتی له دواین چوار یاریی به‌رامبه‌ر وۆڵڤهرهاتن له پێنج وه‌رزی رابردوو له یاریگه‌ی مۆلینیۆ سه‌رجه‌میانی بردووه‌ته‌وه و ئه‌و ریكۆردهشی به‌رامبه‌ر هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه نییه، له دواین 14 وه‌رز مان سیتی له 13 یاریی سه‌ره‌تای وه‌رز سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.