وتەبێژی هاوپەیمانان لەسەر هێرشەکەی ئەمشەوی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
باس لە ئەنجامی هێرشەکە دەکات
K24- هەولێر:
واین مارۆتۆ، وتەبێژی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ جەنگی دژ بە داعش لە تویتێکدا رایگەیاند، راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، مووشەکەکان لە سنووری هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر نەکەوتوونەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەهۆی هێرشەکان نییە و رووداوەکەش لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، کاتژمێر 8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش مووشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرایکردووە، مووشەکەکان لە سنووری (برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی. تیمە تایبەتەکانی ئێمە خەریکی لێکولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.
Initial reports that Indirect Fire did not land on Coalition Forces in Erbil tonight. There was no damage or casualties. Incident is under investigation.
— OIR Spokesman Col. Wayne Marotto (@OIRSpox) September 30, 2020