850 چەكدار لەسووریاوە گوستراونەتەوە بۆ ئازەربایجان
زۆربەی ئەو چەكدارانە توركمانن
K24- ھەولێر:
روانگهی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، پرۆسهی گواستنهوهی چهكدارانی سووری بۆ ئازهربایجان لە رێگەی كۆمپانیا ئهمنییهكانی توركیاوە بووه و تا ئێستاش ههشت سهد و پهنجا چهكدار گهیشتوونهته ئازهربایجان. و سێ لەو چەكدارانە كوژراون.
رووانگهی سووریا بۆ مافهكانی مرۆڤ ئاشكراشی كردووە، 530 چەكداری سووریی سەر بە توركیا بە رێگای كۆمپانیا ئەمنییەكانی توركیاوە گواستراونەتەوە بۆ ئازەربایجان، بەمەش ژمارەی چەكدارنی كە تاكو ئێستا بۆ ئازەربایجان گۆاستراونەتەوە گەیشتووەتە 850 چەكدار. ئامادەكاری بۆ ناردنی ژمارەیەكی دیكەش دەكرێت لەو چەكدارانە.
گوتوویەتی: زۆربەی ئەو چەكدارە سوورییانەی بۆ ئازەربایجان گواستراونەتەوە، لە پێكھاتەی توركمانن و بەبیانووی پرسی نەتەوەیی چونەتە ئەو وڵاتە. رەتیشكردەوە توركیا 4 ھەزار چەكداری ناردبێتە ئازەربایجان.
بەپیێ روانگە، سێ لەو چەكدارانە لە ئازرەبایجان كوژراون كە سەر بە سوپای نیشتیمانی سوریان.