كونسوڵی ئێران: ئاسانكاری بۆ گەشتیارانی ھەرێمی كوردستان دەكەین
"دەمانەوێت پەیوەندییە بازرگانییەكان بەردەوام بن"
K24 - ھەولێر
مەهدی شوشتەری، كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، چوار گرووپ لەنێو ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دەتوانن سەردانی ئێران بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش ئاسانكاری كراوە بە پێدانی ڤیزا بۆیان.
كونسوڵی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا گوتیشی: "ئەو قوتابیانەی لە زانكۆكانی ئێران دەخوێنن، یان ئەو كەسانەی نەخۆشن پێشتر بۆ چارەسەر سەردانی ئێرانیان كردووە، دەتوانن ئێستا بڕۆنە ئێران و ئاسانكاریان بۆ دەكەین".
ئاماژەی بەوەشدا: "ڤیزا بە بازرگانەكان دەدەین و دەمانەوێت پەیوەندییە بازرگانییەكان بەردەوام بن، ھیوادارین لە ئایندەیەكی نزیكدا ھەرێمی كوردستانیش بڕیاری خۆی لەوبارەوە بدات و ئاسانكاری زیاتر بكرێت".