ئه‌مه‌ریكا: له ئاست هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانمان ده‌سته‌وه‌ستان نابین
ئه‌مه‌ریكا دوودڵ نابێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
گه‌وره به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، واشنتن راڕا نابێت له گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێگه‌یه‌ك بۆ پاراستنی كه‌سه‌كانی له عێراقدا.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی نزیك، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "دێڤید شینكه‌ر" هۆشداری دایه ئه‌و گرووپ و رێكخراوانه‌ی له عێراق هێرشده‌كه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: "ناتوانین چاوپۆشی له‌و هه‌ڕه‌شانه بكه‌ین، كه گه‌له‌كه‌مان، ژن و پیاوه‌كانمان، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه خزمه‌ت ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه".
ئه‌م هۆشدارییه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوای ئه‌وه دێت، شه‌وی رابردوو، له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌واوه، به رۆكێت هێرشكرایه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی لێ نه‌كه‌وته‌وه.